گۆتێرێس داوای كۆتایهێنان به‌ گرژییه‌كانی سوودان ده‌كات

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

K24 - هەولێر:

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی لە سوودان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکردنی نێوان لایەنەکانی وڵاتەکە دەکات.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەگکگرتووەکان، هۆشداری بە هەردوو لایەنی شەڕ لە سووداندا و رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بە پێکدادانەکان بهێندرێت.

ئاشکراشیکرد، دەبێ دۆخی سوودان ئارام بکرێ و گفتوگۆ دەستپێبکات تا کۆتایی  بە قەیرانەکە بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا، کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر وڵات و ناوچەکە دەبێت.

جارێکی دیکە سوودان لە کودەتایەکی دیکە نزیکدەبێتەوە. دوو لایەنی سەربازی هەڵپەی دەسەڵاتیانە و رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە و دەیان کەس بەهۆی شەر و پێکدادانەکانی نێوانیانەوە کوژراون.

Fly Erbil Advertisment