سوودانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، پلانه‌كانی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وت تاووتوێ ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه‌سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه، تییدا پێشخستنی پیشه‌سازی نه‌وت و رێكخستنی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن، به‌تایبه‌تی له دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت تاووتوێكرا.
سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتیكرده‌وه، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، زه‌مینه‌سازی بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كات.
هه‌روه‌ها له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا سوودانی ئاماژه به‌بایه‌خدانی حكومه‌ت به‌پرسی وزه و پلانه‌كانی بۆ پێشخستنی پیشه‌سازی نه‌وت دا، كه له‌واقیعدا جێبه‌جێكراون، پێكهاتوون له له‌وه‌به‌رهێنانكردن له كه‌رتی غاز و هه‌وڵدان بۆ بوونی عێراق له‌ناو بازاڕه‌كانی غازی جیهانیدا.
سوودانی جه‌ختی له‌كاری به‌رده‌وام كرده‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی راسته‌قینه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی نه‌وت، به‌مه‌به‌ستی زیاكردنی داهاته‌كان.