كۆمپیوته‌ری چه‌كدارانی داعش پڕه له فیلمی سێكسی
به‌رپرسێكی پێشووی سه‌ربازیی ئه‌مریكا: سه‌ر لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ره‌كانی داعش پڕه له فیلمی ڕووت و وه‌حشیگه‌رانه

K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات، كه له 80% ی لاپ‌تۆپ و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی داعش كه ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه، پڕه له فیلمی سێكسی و گرته‌ی ڕووت.
جه‌نه‌راڵ " مایكل فلین" سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند"" له 80% لاپ‌تۆپ و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانییه ده‌ست به سه‌ردا گیراوه‌كانی چه‌كدارانی داعش، پڕن له فیلمی سێكسی و ڕووت و گرته‌ی له سێداره‌دان و كوشتن و سه‌ربڕین و كاری وه‌حشیگه‌رانه.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ی پێشووی هه‌واڵگری سوپای ئه‌مریكا، ئه‌م زانیارییانه‌ی به ڕۆژنامه‌ی "بێلت" ی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاندووه و گوتویه‌تی" هه‌نگاوی گرنگ و سه‌ره‌تایی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه و ڕووخاندنی داعش ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن ببڕدرێت، كه توندڕه‌و و تیرۆریسته‌كان به‌كاری ده‌هێنن.
"مایكل فلین" چه‌كداره‌كانی داعشی به دو‌ژمنێك ناوبردووه، كه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه نه‌خۆشن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها چێژ له كوشتنی وه‌حشیانه و گرته سێكسییه‌كان وه‌ر ده‌گرن و لاپتۆپه‌كانیان پڕه له‌و گرتانه.