كه‌ركووك... ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق چوار چه‌كداری داعش ده‌كه‌نه‌ئامانج

K24 - هەولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له كه‌ركووك كرانه ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف16ـه‌وه، پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی (وادی شای)ـی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك كرایه ئامانج و له ئه‌نجامدا چوار چه‌كدار كوژران.