ئاگربه‌ست له سوودان راگه‌یه‌ندرا و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه

K24 - هەولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خه‌ڵكی خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان، به‌هۆی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه له‌خه‌و هه‌ڵسان، بۆ چواره‌م رۆژه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای ئه‌و وڵاته و هێزی پشتیوانی خێرا به‌رده‌وامه، كه تا ئێستا 200 كه‌س كوژراون.
هێزی پشتیوانی خێرای سوودان له تویته‌ر بڵاویانكردووه‌ته‌وه، پێشوازیی له ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، كه به پێشنیازێكی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر، بۆ مه‌به‌ستی مرۆیی ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه.
سوپای سوودان پێشنیاری هێزی پشتیوانی خێرای بۆ ئاگربەستی کاتی رەتکردەوە و لەبەرمبەریشدا راوێژکاری سیاسی محەممەد حەمدان هۆشداری دەدات.
سوپای سوودان بڵاویکردەوە، پیشنیاری ئاگربەستی کاتی لەلایەن هێزی پشتیوانی خێرا رەتتدەکەینەوە، چونکە بە نیازن ئاگربەستی کاتی بەکاربهێنن بۆ خۆرێکخستنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزی پشتیوانی خێرا چەندین توندوتیژیان بەرامبەر بە هاوڵاتیان ئەنجامداوە و هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی خەرتووم.
راوێژکاری سیاسی محەممەد حەمدان رایگەیاند، هێزی پشتیوانی خێرا ئامادەن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ئاگربەست بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رابگەیێنن، لەبەرامبەر پابەندنەبوونی ئاگربەست سوپای سوودان خۆیان بەرپرسیارن.
کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی چوار رۆژەی سوپای سوودان و هێزی پشتیوای خێرا زیاتر لە 185 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەروو 1800 کەسی.
سوودان لەماوەی 70 ساڵی رابردوودا چەندین جار شەڕی ناوخۆی بەخۆیەوە بینیووە، ئەو شەڕانە بوونەتە هۆی کوژران و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس و له ئێستادا جارێکی دیکە سوودان لە لێواری شەڕێکی ناوخۆیی سەختدایە.
سوودان لە دوای وەرگرتنی سەربەخۆی لە بەریتانیا لەساڵی 1956دا، بەمێژوویەکی دوور و درێژی شەڕی ناوخۆدا تێپەڕیووە، ئەو شەڕانە بوونەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی ملیۆنان کەس، یان بەهۆی پێکدادانەکانەوە بووه، یاخود به‌هۆی برسێتی و نەبوونی خۆراک.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتید پرێس بڵاویكرده‌وه، تادێت گرژی و پێكدادانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا زیاتر ده‌بێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باشووری شاری خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان له ترسی ئه‌و شه‌ڕه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌بن، كه ماوه‌ی 4 رۆژه به‌رده‌وامه.
وێڕای بانگه‌وازیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوو لا، به‌ڵام تا ئێستا شه‌ڕه‌كه به گه‌رمی ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند هێزه‌كانی پشتيوانى خێرا ئاماده‌یی خۆیان بۆ بانگه‌وازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ نیشانداوه، به‌ڵام سوپای سوودان باس له‌وه ده‌كات، هیچ داواكارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه پێیان نه‌گه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاریی وه‌ك نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه‌كان له هێرش و بۆردومانه‌كاندا كراونه‌ته ئامانج.
ئامارەکان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا ژمارەی ئەو سودانییانەی بونەتە قوربانی جەنگە نێوخۆییەکان، لەساڵی 1955 وە بۆ 2020 نزیکەی دوو ملیۆن و 800 هەزار کەسە، بەم شێوەیە:
جەنگی یەکەمی ناوخۆی سوودانی باشوور و باکوور لەساڵی 1955 کە بووە هۆی کوژرانی 500 هەزار کەس.
شەڕی دووەمی باکوور و باشووری سوودان کە لەساڵی 1983 تا 2005 بەردەوام بوو، بووە هۆی کوژرانی ملیۆنێک و 900 هەزار کەس.
شەڕی جوداخوازەکان دژی حکومەتی سوودان لە هەرێمی دارفۆر لەساڵی 2003 بووە هۆی کوژرانی 300 هەزار کەس.
مێژووی شەڕەکانی ناوخۆ لە سوودان
شەڕی باکوور و باشووری سوودان
1955
کوژران
500 هەزار کەس
شەڕی دووەمی باکوور و باشووری سوودان
1983 - 2005
کوژران
ملیۆنێک و 900 هەزار کەس
شەڕی سوپا و خوداخوازەکان لە دارفۆر