سوودانی جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته متمانه‌ی هاووڵاتییان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه

K24 - هەولێر:
باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌ت، كه به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ژاری، بێكاری كرده‌وه و پێداگیریی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی كرده‌وه.
به گوته‌ی عه‌وادی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی كه‌سێكی له پێكهاته‌ی ئێزیدی وه‌ك راوێژكاری خۆی بۆ كاروباری ئێزیدیان ده‌ستنیشانكردووه.
سوودانی دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته‌ی ئه‌وه‌ی له كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌ت له سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتیان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت راسپێردران، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی مانگانه له‌باره‌ی ئه‌و داهاته نانه‌وتیانه پێشكه‌ش بكه‌ن، كه له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى عێراق سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی راسپارد، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی مانگانه‌یان له‌باره‌ی داهاته نانه‌وتییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و دواتر تاوتوێ بكرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، له‌وانه‌ش یه‌كه‌م چوارشه‌ممه‌ی مانگی نیسانى هه‌موو ساڵێك وه‌ك پشووی فه‌رمی بۆ پێكهاته‌ی ئێزیدی راگه‌یه‌ندرا و خه‌ڵه‌ف خدر شنگالیش وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئێزیدییان دیاریكرا، بۆ ئه‌وه‌ی له بۆنه و جه‌ژنه‌كانی ئێزیدیان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده بێت.