په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ئۆجه‌لان وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه
هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئۆجه‌لان و یه‌په‌گه‌ی نییه

K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به هه‌ڵواستنی وینه‌ی ئۆجه‌لان و یه‌په‌گه وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه.
وته‌بێژی گرووپی سۆسیال دیموكراتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به وێنه‌كانی ئۆجه‌لان و یه‌په‌گه هیچ كێشه‌یان نییه.
پێشتر وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ره‌خنه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گرتبوو، كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به رۆژئاوای كوردستان و شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، وێنه‌ی ئۆجه‌لان و شه‌رڤانانی یه‌په‌گه به دیواره‌كانی هه‌ڵواسیبوو.
دیمتریس كۆمۆدرۆمۆس وته‌بێژی گرووپی سۆسیال دیموكراتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گوتی وێنه‌كانی هی ئه‌وان نین، به‌ڵكو له لایه‌ن په‌رله‌مانتار جۆزێف و ویدێنهولزێر خاوه‌ن ماڵ هه‌ڵواسراون و بۆ خۆشیان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وێنه‌كان نییه.