كه‌شتییه‌كی درۆنی ئه‌مه‌ریكی به‌ به‌رچاوی ئێرانییه‌كان به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕی

كاتی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌ درۆنییه‌كه‌ی  ئه‌مه‌ریكا
كاتی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هەولێر:

گوتەبێژی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکەم كه‌شتی درۆنی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا بە گەرووی هورمزدا تێپەری.

تیمۆسی هاوکینس گوتەبێژی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، کەشتییە درۆنییه‌كه‌ پێی دەڵێن ماست 13 و درێژییەکەی 13 مەترە چەندین کامێرای چاودێری و سێنسەری پێوەیە.

لەکاتی تێپەرینی بە گه‌رووی هورمزدا دوو بەلەم دیکەی ئەمه‌ریکی چاودێریان کردووە.

کەشتییە درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا سەرنجی هێزەکانی سوپای پاسدارانی راکێشاوە، بەڵام بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان جوڵەی کردووە بەبێ کێشە لە گەرووی هورمزەوە تێپەریووە.

گەرووی هورموز، کەنداوی فارس و کەنداوی عوممان بەیەکدەگەێنێت و یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانیش لەوێوە تێدەپەرێت.

Fly Erbil Advertisment