عێراق 12 پاکستانی دەستگیرکرد

دەستگیرکراوە پاکستانیەکان
دەستگیرکراوە پاکستانیەکان

K24 - هەولێر

هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، 12 هاووڵاتی پاکستانیان دەستگیرکردن کە هەوڵیان داوە بە رێگەی نایاسایی  بێنە ناو خاکی عێراق.

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 12 کەسی بیانیان دەستگیر کردووە، کە هەوڵیان داوە بە نایاسایی لە پارێزگای واست لە بەری ئێرانەوە، بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، فەوجی دووی لیوای 20ی پاسەوانی سنوور، 12 کەسیان دەستگیرکردووە، کە هەموویان بە رەگەز پاکستانین، ئەمەش دوای ئەوەی هەوڵیانداوە بە رێگەی  نایاسایی لە سنووری ئێرانەوە بێنە ناو خاکی عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان.  

 

Fly Erbil Advertisment