قه‌یس خه‌زعه‌لی: سه‌دام حوسێن به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی هیندستانه

K24 - هەولێر:
ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت، شیکاری بۆماوەیی (DNA)ـی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق، سەلماندی کە خەڵکی هیندستانە و رەخنەش لەو كه‌سانه ده‌گرێت كه به ناسنامه‌ی كولتووری عێراق ناوی ده‌به‌ن.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له گوتاری رۆژی جه‌ژندا ئاشكرایكردووه، ئەو پیلان و پڕۆژانەی له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه دەخرێنەڕوو زۆر گه‌وره‌ن و مەبەستیان ناسەقامگیری ئەم وڵاتەیه.
خه‌زعه‌لی ئاماژەی بەوەکردووه، ملیارەها دۆلاری بۆ بەئامانجگرتنی ئایین، بیر‌و باوەڕ، ئەخلاق و دابونەریتی خەڵک خه‌رج ده‌كرێت و کو‌لتوور كه ناسنامه‌ی ئه‌م گه‌له‌یه دەکەنە ئامانج.
ده‌شڵێت، شیكاری بۆماوه‌یی ده‌یسه‌لمێنێت كه سەدامی وێرانکەر بە رەچەڵەک خه‌ڵكی هیندستانە.
خەزعەلی جەختی کردەوە لەوەی، پێویستە لایەنەکان بەدوای خاڵی هابەشدا بگەڕێن، سەرنج نەدەنە جیاوازییەکان و هەمووان رێککەون لەسەر یەک نازناو بۆ شوناسی کولتووری گەلی عێراق.