فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە باشووری داقوق کەوتە خوارەوە

K24 - کەرکووک:
سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردستان24 راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆ ماوەیەک لە سنووری داقوق و دووزخورماتوو سوڕاوەتەوە و پاشان خراوەتەوە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: تا ئێستا روون نەبوەتەوە ئەو فڕۆکەیە سەر بە چی لایەنێکە بەڵام لۆگۆ و ناویشانی سەر فڕۆکەکە پێدەچێت فرۆکەی ئەمەریکی بێت.
ئاماژەبەوەش کراوە، ئەو شوێنەی ئەو فڕۆکەیەی لێ سوڕاوەتەوە شوێنێکی قەدەغەکراو بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا هێزەکانی سوپا و هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی لەشوێنی رووداوەکەن.
چەند میدیایەکی عێراق باس لەوە دەکەن، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لەجۆری MQ1 gray ئەمەریکییە.