خواردنی سه‌رشه‌قام 112 منداڵ له موسڵ تووشی ژه‌هراوییبوون ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایانگه‌یاندووه، زیاتر له 100 منداڵ به‌هۆی خواردنی سه‌رشه‌قامه‌كانه‌وه تووشی ژه‌هراویبوون بوونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدولخالق، پزیشكی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیر به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا پێشوازییان لە 112 منداڵ كردووه كه لە ئەنجامی خواردنی فرۆشیارانی سەر شەقامەکان لە پارک و شوێنی یاریکردنی منداڵان لە بەشی رۆژهەڵاتی موسڵ ژه‌هراویی بوون.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان هه‌وكردنی ریخۆڵه و ژه‌هراویبوون و كه‌م ئاوی له‌ش بووه و تێكڕایان چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویستیان بۆ كراوه.