نووری حه‌مه عه‌لی: ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی هاورده هاتوونه‌ته گوندی په‌ڵكانه و نیازیان خراپه

K24 - هەولێر:
به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك – پردێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی هاورده هاتوونه‌ته گوندی په‌لكانه و هێزێكی زۆری سوپای عێراقیش له‌و گونده بڵاوه‌یان پێكراوه.
نووری حه‌مه عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك – پردێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و چاودێری دۆخی په‌ڵكانه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی هاورده هاتوونه‌ته گوندی په‌ڵكانه و نیازییان خراپه.
رۆژی هەینی (21ـی نیسانی 2023)، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاندبوو، زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە لە گوندی پەلکانە بە دار و بەرد، رووبەڕووی هاووڵاتییانی کورد بوونەتەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی کوردی گوندەکە برینداربوون.
دوای ئه‌مه سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پەلاماردانی کوردانی پەڵکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە رێگەی ترس و تۆقاندنی سەرکۆنە كرد.