ناسر کرێت: کورسیی کۆتا تەنیا بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی دیاریکراوە نەک پێکهاتەی ئایینی

K24 - هەولێر:
راوێژكارێكی پهرلهمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، کورسیی کۆتا تەنیا بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی دیاریکراوە نەک پێکهاتەی ئایینی.
ناسر کرێت راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دیاریکردنی کورسیی کۆتا بۆ پێکهاتەی ئیزدی و کاکەیی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستانی 24ی راگەیاند، گرفتی یاسای هەڵبژاردن لەمبارەیەوە ئەوەیە کورسیی کۆتا تەنیا بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی دیاری کراوە نەک پێکهاتەی ئایینی.
راشیگهیاند، ئێزدییەکانیش وەک پێکهاتەیەکی ئایینی دێنە ئەژمار.