سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌منزیكانه سه‌ردانی تاران ده‌كات

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌منزیكانه له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان پرسه هاوبه‌شه‌كانی هه‌رێمی، نێوده‌وڵه‌تی، ئاسایش، سه‌قامگیری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به‌منزیكانه سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی تاران ده‌كات.