سەرۆک بارزانی: بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی رژێمی بەعس بوو

K24 – هەولێر
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە یادی 49 ساڵەی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی رژێمی بەعس بوو.
لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: "لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی ڕژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان. بەڵام هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت".
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی ڕژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان. بەڵام هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم…
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) April 24, 2023