كۆنفرانسی توێژینه‌وه‌ی كوردی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - له‌نده‌ن:
كۆنفرانسی توێژینه‌وه‌ی كوردی له له‌نده‌ن، له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئابووری و زانسته سیاسییه‌كان، كه به‌شێكه له زانكۆی له‌نده‌ن، سازده‌كرێت و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
زانكۆی له‌نده‌ن گرنگی زۆر به پرسی كورد ده‌دات، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردووش‌دا زنجیره توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوردستان ئه‌نجامداوه، ئه‌م كۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌دەچێت، ده‌مێكه ئاماده‌كاری بۆ کراوە.
له‌و كۆنفرانسه‌ده نزیكه‌ی 100 ئه‌كادیمیست، كه‌سایه‌تی كورد و بیانی تێدا به‌شدارییان كردووه، كه به‌شێكیان خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه‌ن له‌باره‌ی كوردستانه‌وه.
گرنگترین ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدارییان كردووه، پڕۆفیسۆر مارتن ڤان پڕۆسنه، كه نیو سه‌ده‌یه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها خاوه‌نی حه‌فت كتێب و توێژینه‌وه‌یه له‌باره‌ی كوردستان و كورد.
كۆنفرانسه‌كه پرسی ئابووری، سیاسی كۆمه‌ڵاتی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، تاووتوێ ده‌كات.