سوودانی داوای به‌په‌له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عێراق له سوودان ده‌كات

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی گرێدا و تێیدا تاووتوێی پرسه ئابووری، خزمه‌تگوزاری، ئه‌منی و دۆخی گشتی عێراق كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 25ـی نیسان / ئێپرێڵی 2023)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی سازكرد، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه ئه‌منی، خزمه‌تگوزاری، ئابووری چه‌ندین دۆسییه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به هاووڵاتییانه‌وه كرا.
سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه داوایكرد، ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سوودان گیریانخواردووه، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بدرێت.
پێشتر ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، گواستنەوەی 14 هاووڵاتی عێراقی لە خەرتومەوە بۆ ناوچەی بەندەری سوودان راگەیاندبوو، هاوکات ئاماژەی بە کوژرانی هاووڵاتییەکی عێراقیش کردبوو لە ئەنجامی رووداوەکانی سوودان.