فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم: مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
فراكسیۆنی ته‌قه‌دومی سووننه‌كان دووپاتیده‌كاته‌وه، به‌مزووانه پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی پێش پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
نیهال شه‌ممه‌ری، له فراكسیۆنی ته‌قه‌دوم رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشكه‌وتنی باش بۆ ده‌رچوونی پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی هاتووه‌ته ئاراوه و نیازێكی راسته‌قینه له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكرێت.
شه‌ممه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشبینی ده‌كه‌ن پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی پێش پڕۆژه‌یاسای بودجه بخرێته ده‌نگدانه‌وه و له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار په‌سه‌ندبكرێت كه تێیدا بێ‌تاوان له تاوانبار و تیرۆریست و بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر جیا بكرێته‌وه.