ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌رمانی هەوکردنی پەردەی مێشک بۆ هەڵەبجە رەوانە ده‌كات

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ده‌رمانی هەوکردنی پەردەی مێشک بۆ تەندروستی هەڵەبجە رەوانە ده‌كات.
ئەمڕۆ (سێشەممە 25ـی نیسان / ئێپرێڵی 2023)، ته‌ندروستی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوای زیادبوونی حاڵەتی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک (التهاب السحایا Meningitis ) لەنێو منداڵانی هەڵه‌بجە، تەندروستی هەولێر (500) پاکەت دەرزی چارەسەری، کە بریتی‌بوو لەجۆری (Vancomycine ) رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد.