ته‌ندروستی جیهانی: له‌سه‌دا 60ـی ژێرخانه ته‌ندروستییه‌كان له سوودان داخراون

K24 - هەولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌دا 60ـی ژێرخانه ته‌ندروستییه‌كان له خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان داخراون.
تیدرۆس ئه‌دناهۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی له ژنێڤه‌وه رایگه‌یاند، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 61ـی پێگه ته‌ندروستییه‌كان له خه‌رتووم داخراون، به رێژه‌ی %6 له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.
لە بەیانی 15ی نیسانی 2023، لە خەرتووم پایتەختی سوودان و چەندین شاری دیکە پێکدادان لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.
ئەو ناکۆکییانەی لە چەند مانگی رابردوودا دەربارەی چاکسازی سەربازیی لە ئارادابوون و تییادا پێشنیاز کرابوو هێزەکانی پشتیوانی خێرا "بەتەواوی ببێتە بەشێک لە سوپا" گۆڕا بۆ پێکدادان.