سوودانی و حه‌لبووسی له‌سه‌ر دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ ئه‌نبار ناكۆكن

K24 - هەولێر:
ركابه‌رییه‌كی توند له سه‌ر پۆستی پارێزگاری ئه‌نبار هاتووه‌ته ئاراوه و سوودانیش كاندیدی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی فه‌رحان، پارێزگاری ئه‌نبار له كاره‌كه‌ی، ململانێیه‌كی توند له نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته هاتووه‌ته ئاراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نیازی گۆڕینی پارێزگاری هه‌ریه‌ك له ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین، بابل و زیقاری هه‌یه و حزبی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی حه‌لبووسی ناوی سوهه‌یب ئه‌لڕاوی و هاوپه‌یمانی یه‌كگرتووی ئه‌نباریش ناوی قاسم فه‌هداوی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان بۆ ئه‌و پۆسته پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام سوودانی هه‌ردووكیان ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه، سوودانی ژماره‌یه‌ك ناوی دوور له هێزه سیاسییه‌كانی بۆ پۆستی ئه‌و پارێزگارانه ده‌ستنیشانكردووه، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه.