سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: خه‌ریكین شێڵته‌رێك بۆ سه‌گه بێلانه‌كان به بڕی 455 ملیۆن دینار دروست ده‌كه‌ین

K24 - هەولێر:
كووچه و كۆڵانه‌كان پربوونه له سه‌گی بێلانه، له ماوه‌ی رابردوودا هێرشییانكردووه‌ته سه‌ر منداڵان و تا ئێستا دوو منداڵیش به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت، : خه‌ریكین شێڵته‌رێك بۆ سه‌گی بێلانه به بڕی 455 ملیۆن دینار دروست ده‌كه‌ین.
عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به باسی رۆژی راگه‌یاند، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌ی سه‌گی بێلانه ئه‌نجامداوه، به‌مه‌رجێك نه‌بێته هۆی قڕكردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و ئاژه‌ڵه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ده‌كرێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌وه ده‌ستپێبكرێت كه ژماره‌یان زیاد نه‌بێت، بۆیه ده‌كرێت سه‌گه بێلانه‌كان نه‌زۆك بكرێن.
باسی له‌وه‌شكرد، دوو شێڵته‌ری بچووكی له‌خۆگرتنی سه‌گه بێلانه‌كان له هه‌ولێردا هه‌ن، كه له‌ئاستی فراوانی و گه‌وره‌یی ئه‌و شاره نیین، بۆیه شێڵته‌ری سێیه‌م كه له‌سه‌ر بیست دۆنم خه‌ریكه له رێی پارێزگای هه‌ولێره‌وه به گوژمه‌ی 455 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه دروست ده‌كرێت، له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
عه‌لی ره‌شید هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌زموونی شێڵته‌ر له وڵاتان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ته‌نیا به نه‌زۆك كردن ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ختیار خالید سه‌رۆكی رێكخراوی داكۆكیكردن له مافی ئاژه‌ڵان، له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 گوتی: "ئێمه له‌ساڵی 2018ـه‌وه داوامانكردووه سه‌گی بێلانه نه‌زۆك بكرێن، بۆیه داوای دامه‌زراندن و دروستكردنی شێڵته‌ر ده‌كه‌ین".
دووپاتیشیكرده‌وه، گرتنی سه‌گی بێلانه، كارێكی ئاسان نییه، ده‌بێت له رێگه‌ی تیمه تایبه‌ته‌كانه‌وه ئه‌مه بكرێت، تاكو سه‌گه‌كان پارێزراون بن و له‌به‌رامبه‌ردا هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییانیش.
داواشیكرد، سه‌گی بێلانه له شوێنێكی گونجاو و تایبه‌ت كۆبكرێنه‌وه.
مسته‌فا عه‌بدوڵڵا باوكی یه‌كێك له قوربانییه‌كان رایگه‌یاند، له‌نێو كۆڵانه‌كه‌ی خۆماندا، ره‌وه سه‌گێك هێرشییانكرده سه‌ر منداڵه‌كه‌م، سوپاس بۆ خوا ئێستا ته‌ندروستی باشه.
داواش ده‌كات، سه‌گ له كۆڵانه‌كان دوور بخه‌نه‌وه و شوێنێكییان بۆ دابین بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قوتابخانه‌ی منداڵه‌كانی پێنج چركه له‌ماڵه‌كه‌ی دووره، له‌ترسی ره‌وه سه‌گه‌كان، به ته‌كسی هاتووچۆ ده‌كه‌ن.