رووماڵ

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە دەروازە سنوورییەکان و 73 وڵات دەستی پێ کرد

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا

K24 - هەولێر:

لە میانی هەڵبژاردنە گشتییەکانی خولی 28ەمینی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، پرۆسەی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەکان بۆ ئەو دەنگدەرانەی دەرەوەی تورکیا دەستی پێ کرد کە ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا تۆمار کراوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەندۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن، دەتوانن لە هەریەک لە دەروازە سنوورییەکانی کاپیکولە، ئیسپالا، پازارکولە، هەمزەبێیلی و دەرەکۆی کە لەسەر سنووری وڵاتانی ئەورووپا کراونەتەوە دەنگ بدەن و پرۆسەکە تاکوو کاتژمێر 17:00ی 14ی ئایار بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشدرا، سێ سندوق لە کاپیکولە و یەکی یەک سندوقیش لە دەروازە سنوورییەکانی، ئیسپالا، پازارکولە، هەمزەبێیلی و دەرەکۆی داندراون و بە رەچاوکردنی ئەو مەرج و رێکارانەی گیراونەتە بەر و کاتێک دەردەکەوێت دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات دەنگیان نەداوە، دەتوانن لەو دەروازە سنوورییانە دەنگ بدەن.

هەروەها ئەمڕۆ دەنگدانی دەرەوەی وڵات بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا  لە 73 وڵات و 156 نوێنەرایەتی دەستیپێکرد و پرۆسەکەش تاوەکو 9ی ئایار بەردەوام دەبێت.

ژمارەی دەنگدەرانی تورکیا لە دەرەوەی لە وڵات سێ ملیۆن و 416 ھەزار و 98 دەنگدەرە و ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن 277 ھەزار و 646 کەسە.