له سوودانه‌وه 234 عێراقی گه‌ڕێندرانه‌وه وڵاته‌كه‌یان

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو فڕۆكه‌ی عێراقی له سوودانه‌وه به 234 سه‌رنشینه‌وه گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، دوو فڕۆكه‌ی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی بورتسودانی سوودانه‌وه، 234 ره‌وه‌ندی عێراقی گه‌یانده‌وه به‌غدا.
سه‌حاف باسی له‌وه‌شكرد، 16 هاووڵاتی سووریش له ریزی عێراقییه‌كان له سوودانه‌وه گه‌یه‌ندرانه‌وه عێراق.
پێشتر نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردبوەوە، لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی دوو فڕۆکەی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی لە سوودان گیریانخواردووە، رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێن.
هەروەها نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان کرد، هەماهەنگی ورد بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکانی سوودان بە زووترین کات بکەن.
بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نزیکەی 300 عێراقی لە ئێستادا لە سوودان هەن و وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند،234یان گه‌ڕێندرانه‌وه به‌غدا.