هیومان رایتس وۆچ توركیا به كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی سوورییه‌كان له‌سه‌ر سنوور تۆمه‌تبارده‌كات

K24 - هەولێر:
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، توركیا به ئه‌شكه‌نجه‌دان و كووشتنی سوورییه‌كان لەسه‌ر سنوور تۆمه‌تبارده‌كات. دەڵێت: هێز دژی ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنێت، كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن.
ئه‌و رێكخراوه له میانه‌ی راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری تورکیا ده‌ستیان له كووشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی سوورییه‌كانی سه‌ر سنووردا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ، پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری توركیا، له 11ـی مارسی رابردوو هه‌شت سووریا‌ن ئه‌شكه‌نجه‌داوه، جیا له‌وه‌ش له‌كاتی ده‌ستگیركردنییان، منداڵێك و پیره‌پیاوێك له‌سه‌ر سنووری توركیا – سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رسنوور له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌و رێكخراوه جیهانییه زیاتر روونیشیكرده‌وه، له 13ـی مارسی رابردوودا، پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری توركیا ته‌قه‌یان له په‌نابه‌رانی نایاسایی سووریی كردووه، به‌هۆیه‌وه پیاوێكی 59 ساڵی كوژرا.
له‌مباره‌یه‌وه هیو ویلیامسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌وروپا و ئاسیای ناوه‌ڕاستی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند، هه‌ردوو سنوورپارێزی توركیا و سووریا به‌رپرسن له چاودێریكردنی سنووره‌كانییان، به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هه‌ردوولا تا ئێستا سه‌دان كه‌س كوژراون.
ویلیامسۆن دووپاتیكرده‌وه، كوژرانی سوورییه‌كان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری تورکیا زیاتر و به‌ربڵاوتره.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2023ـه‌وه تاکو ئێستا 11 هاووڵاتی سووری له‌سه‌ر سنووری توركیا كوژراون و 20ـی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، له‌ماوه‌ی نێوان 2015 تاكو 2023، 234 سووری له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌لایه‌ن پاسه‌وانی سنووری ئه‌و وڵاته كوژراون، كه 20ـیان منداڵن و 231یش بریندار بوونه.
له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و هێرشه‌كانی داعش بۆ ئەو وڵاتە، توركیا پێشوازی له 3.5 ملیۆن ئاواره‌ی سووری كردووه، كه ژیان و داهاتوویانی پاراستووه، جگه له‌وه‌ش پێداویستییه پزیشیكییهكان و خوێندنیش بۆ دابینكردوون.