سوودانی: نابێت گرفته ئیدارییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كاریگه‌ری بۆسه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌بێت

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ پێكهاته جیاوازه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌باره‌ی كێشه ئیدارییه‌كانی ئه‌و سنووره كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بۆ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی گرفته ئیدارییه‌كانی ناحییه‌ی به‌عشیقه له سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ پێكهاته جیاوازه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كۆبووه‌وه و داوایكرد لیژنه‌یه‌كی به‌په‌له ره‌وانه‌ی ئه‌و سنووره بكرێت.
سوودانی دووپاتیكرده‌وه، نابێت گرفته ئیدارییه‌كانی ناحییه‌ی به‌عشیقه، كاریگه‌ری بۆسه‌ر سه‌قامگیری و شێوازی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌بێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته گیانی برایه‌تی له‌نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا په‌ره‌ی پێبدرێت و دووربن له گوتاری رق و په‌رته‌وازه‌یی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێگه به‌و كه‌سانه نه‌درێت سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه‌یه تێكبده‌ن.