وه‌زیری نه‌وتی عێراق: به‌منزیكانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای ده‌كات، به‌منزیكانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، حكومه‌تی ناوه‌ند گه‌یشتووه‌ته دوایین قۆناغی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، تایبه‌ت به دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند، سۆمۆ له پڕۆسه‌ی واژۆكردنی گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن، به‌منزیكانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
رۆژی (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.
بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.