ئه‌مڕۆ هاووڵاتییانی توركیا له ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند شوێنێكی جیاواز ده‌نگ ده‌ده‌ن

K24 – هه‌ولێر:
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی خولی 28ـمینی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ئەمه‌ریکا لە چه‌ند شوێنێكی جیاواز دەستیپێکرد.
بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی خولی 28ەمینی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە 14ـی ئایاردا لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، دەنگدەران لە ئەمه‌ریکا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، دەنگدەران دەتوانن لەمڕۆوە تاکو حەوتی ئایار لە کاتژمێر 09:00 تاکو 21:00، لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن یان لە کونسوڵخانەکانی تورکیا لە نیویۆرک، بۆستن، شیکاگۆ، لۆس ئەنجلۆس، میامی و هیۆستن، دەنگ بدەن.
جگە لە ماڵی تورک لە ناوچەی ئەرکی کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە نیویۆرک، لە نیوجەرسی و لۆنگ ئایلەند-یش لە 29ی نیسان تاوەکو یەکی ئایار لە کاتژمێر 09:00 تاوەکو 18:00 ناوەندەکانی سندوقی زیادکراو ئامادەن بۆ دەنگدان.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، 134 هەزار 246 دەنگدەر لە سەرانسەری ئەمه‌ریکادا هەن.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.