لە ئوردن کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی سەبارەت بە دۆخی سووریا بەڕێوەدەچێت

ئوردن
ئوردن

K24 - هەولێر

سبەی ئوردن میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە، میسر، عێراق، سووریا و ئوردن دەکات، ئەمەش وەک درێژەپێدەری کۆبوونەوەی راوێژکاری جەددەیە سەبارەت بە سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاند، "سبەی دووشەممە،1ی ئایاری 2023،  ئوردن میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و سعوودیە و عێراق و میسر سووریا دەکات، ئەمەش دەستپێشخەری ئوردنە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبوونەوەکە وەک درێژەپێدەری کۆبوونەوەی راوێژکاری وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو دێت، کە لە 14ی نیسان لەلایەن سعوودیەوە لە جەددە میوانداری کرا، هەروەها بۆ بنیاتنانی ئەو پەیوەندیانەیە لەگەڵ سووریا.

Fly Erbil Advertisment