ئۆلاند: هێرشه‌كه تیرۆریستی بووه
فه‌ره‌نسا حاڵه‌تی نائاسایی درێژ ده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند رایگه‌یاند هێرشی شاری نیس، هێرشێكی تیرۆریستی بووه كه شۆفێرێك به بارهه‌ڵگره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه كه‌وتووه كه بۆ سه‌یركردنی یاری ئاگرینی رۆژی باستیل ( جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ره‌نسا) كۆ ببوونه‌وه.
هه‌ر پاش تراژیدیای شاری نیس، ئۆلاند له وته‌یه‌كدا بۆ خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "هێرشه‌كه تیرۆریستی بووه"، كه له له‌ماوه‌ی 18 مانگدا به سێیه‌م هێرشی گه‌وره‌ی تیرۆریستی له فه‌ره‌نسا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌پرسایه‌تی هێرشه‌كه به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام ئۆلاند پێداگری له‌سه‌ر رۆڵی به‌هێزی فه‌ره‌نسا له شه‌ری دژی رێكخراوی داعش له عێراق و سوریا كرد.
ئۆلاند هه‌روه‌ها وتی هیچ شتێك له شه‌ری دژی تیرۆر پاشگه‌زمان ناكاته‌وه، كرده‌وه‌كانمان له عێراق و سوریا به‌هێزتر ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاكه‌كه‌مان.
به گوته‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌و كوژراوه‌كان دانه"، كه به هێرشێكی تیرۆریستی وه‌سفیكرد.
هه‌روه‌ها پێداگری "له‌سه‌ر توندتركردنی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان كرد و حاڵه‌تی نائاسایی درێژكرده‌وه".
ئۆلاند له وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی ئه‌م تراژیدییه‌وه گوتی "فه‌ره‌نسا ترساوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه روویداوه، به شیوه‌یه‌كی وه‌حشیانه بارهه‌ڵگر بۆ ئه‌نقه‌ست كوشتنی ئه‌و خه‌ڵكه به‌كارهێنراوه، كه بۆ جه‌ژنی 14 ته‌موز كۆ ببوونه‌وه".
گوتیشی: " فه‌ره‌نسا له رۆژی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی، كه سیمبوڵی ئازادییه، كه‌وته به‌ر هێرش. فه‌ره‌نسا هه‌میشه به‌هێزتر ده‌بێت له‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه كه ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی، به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ن".