كازمی دادگایی ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له نووسراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
به گوێره‌ی نووسراوێك به ژماره (374/ ق/ 2023) كه له 4ـی نیسانی 2023 ده‌رچووه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌سه‌ر داواكارییه‌كی په‌رله‌مانتار حوسێن مونیس كه به ژماره (272) له 16ـی ئاداری 2023 ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كراوه، بڕیار دراوه به ره‌وانه‌كردنی مسته‌فا كازمی بۆ به‌رده‌م دادگا، به‌مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبراو سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
په‌رله‌مانتار حوسێن مونیس كه داواكارییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كردووه، داوا ده‌كات كازمی ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌و كات به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی بووه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 3ـی كانوونی دووه‌می 2020 قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.

