پارتی دەسەڵاتدار لە پاراگوای بووە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی

K24 - هەولێر:
بەربژێری پارتی دەسەڵاتدار لە پاراگوای و وەزیری پێشووتری ئابووری، ساندیاگۆ بێنا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بردەوە.
دامەزراوەی هەڵبژاردن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە لە سەدا 96ی دەنگەکانی هەڵبژاردن جیاکراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە یەکلانەبووەوەکان ساندیاگۆ بێنا توانیوویەتی لە سەدا 43.15ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەدەست بهێنێت.
بەربژێری هاوپەیمانیی چەپ، ئەفراین ئەلێگرێ لە سەدا 27.51 و بەربژێری راستڕەوەکان، پاراگوایۆ کوباس لە سەدا 21.62ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
بێنا لەمیانی گوتاری سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا کە لە ئاسونسیۆنی پایتەخت پێشکەشی کرد سوپاسی ئەوانەی کرد بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دیموکراسی لەو وڵاتە بەهێزتر دەکەن.
ساندیاگۆ بێنا لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2018 وەزیری دارایی بووە.