جۆو بایدن لە ئێوارە خوانێکدا: من پیاوێکم لە لوتکەی چالاکییەکانیدا

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە ئێوارە خوانێکدا کە پەیامنێران و سیسەتمەدارانی کۆشکی سپی ئامادەیبوون بەگاڵتەوە باسی لەتەمەنی خۆی کرد و هێرشیشی کردە سەر هەندێک دەزگای میدیایی.

سیاسەتمەداران و میدیاکاران بۆ ئێوارە خوانی ساڵانەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا رۆی وود جونیۆر، ئەکتەری کۆمیدی لە بەرنامەی "دەیلی شۆو" شانۆیەکی پێشکەشکرد، نوکتەکانی ئاراستەی جۆو بایدن کرد و گوتی: جۆو بایدن تەمەنی 80 ساڵە خۆی بۆ خوولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید کردووە، ئەوکاتەی خولەکەی کۆتایی دێت تەمەنی دەبێتە 86 ساڵ، بەڵام لە فەرەنسا خۆپیشاندان دەکرێت لەبەرامبەر بەرز کردنەوەی تەمەنی خانەنشینان، ئەوان ئاژاوە دەگێڕن، چونکە نایانەوێت تا تەمەنی 64 ساڵی بەردەوام بن لە کارکردن.

لای خۆیەوە بایدن بە گاڵتەجاڕییەوە باسی رۆبێرت مەردۆخ تەمەن 92 ساڵ، خاوەنی تەلەفزیۆنی فۆکس نیوز کرد و گوتی: لەوانەیە پێت وابێت من حەزم لە روبێرت مردۆخ نییە؟ ئەمە ڕاست نییە، چۆن حەزم لە کەسێک نەبێت کە وا بکات لە هاری ستایلز "ئەستێرەی پۆپی تەمەن 29 ساڵ" بچێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "تۆ دەڵێیت پیرم، دەڵێی دێرینم، منیش دەڵێم دانام، تۆ دەڵێیت من لە سەرەتای تەمەنم تێپەڕیم، بەڵام دۆن لیمۆ دەڵێت من پیاوێکم لە لوتکەی چالاکییەکانیدا.

بایدن ئەو بۆنە ساڵانەیەی قۆستەوە و هێرشی کردە سەر هەندێک لە دەزگاکانی هەواڵ و گوتی: " درۆ دەکەن بۆ قازانج و دەسەڵات، بە ئامانجی وروژاندنی رق و کینە."

Fly Erbil Advertisment