نەتەوە یەکگرتووەکان: رەنگە 800 هەزار کەس لە سوودان ئاوارەبن

پەنابەرانی سوودانی
پەنابەرانی سوودانی

K24- هەولێر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەدات و دەڵێت، رەنگە 800 هەزار کەس لە سوودان ئاوارە ببن، ئەمەش بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرایە.

فیلیپۆ گراندی، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، "UNHCR و حکومەتەکان و هاوبەشەکانی ئامادەن بۆ ئەگەری هەڵاتنی زیاتر لە 800 هەزار کەس لە سوودان بەرەو وڵاتانی دراوسێ".

گراندی جەختیشی لەوە کردەوە،  ئاواتەخواز نییە ژمارەکان بگەنە ئەم ئاستە، "ئەگەر توندوتیژییەکان نەوەستن، دەبینین خەڵکی زیاتر ناچار دەبن لە سوودان هەڵبێن لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆیان".

رۆژی هەینی، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاشکرای کرد، کە زیاتر لە 50 هەزار کەس لە سوودان هەڵاتوون کە زۆربەیان پەنابەری وڵاتانی دیکە بوون، بۆ گەڕان بەدوای شوێنێکی ئارامدا، ئەمەش دوای چڕبوونەوەی شەڕەکەی نێوان هەردوولا، کە لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا روویدا.

ئەوانەی لە سوودان هەڵهاتن، چوونەتە میسر، چاد، کۆماری باشووری سودان، ئەسیوپیا و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست.

Fly Erbil Advertisment