هاوپه‌یمانی فه‌تح: له 72 كاتژمێری داهاتوودا هه‌ڵسه‌نگاندنی پارێزگاره‌كان ته‌واوده‌بێت

K24 - هەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی پارێزگاره‌كان ئاشكرا ده‌بێت.
سادق جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایكردووه، ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی پارێزگاكان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوه‌ندیی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاره‌كانی ته‌واوبووه و له‌ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا ئاشكرا ده‌كرێن.
جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان پێشكه‌شی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر له‌كارلادان و گۆڕینی پارێزگاره‌كان ده‌ربكات.
ده‌شڵێت، گۆڕینی به‌شێك له پارێزگاره‌كان له‌پێناو گرنگیدان و هاندانیانه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه به هاووڵاتیان.