چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: ره‌وتی سه‌در سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ریزهكانیهتی

K24 - هەولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، موقته‌دا سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو رێكخستنه‌كان و ریزه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی دووباره رێكده‌خاته‌وه.
غه‌زنه‌فه‌ر به‌تیخ، ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردووه، موقتەدا سەدر لە پڕۆسەی سیاسی دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، بەڵکو ریزەکانی رێكده‌خاته‌وه، به‌وه‌ی بزووتنەوەکەی تێبینی ناوخۆیی زۆری هەبووە و گه‌یشتووه‌ته ئەو بڕوایه‌ی پێشتر ئامرازێک بووه بۆ قازانجی کەسی بێ ئامانج و بەرنامەیەکی روون بۆ سەرکردایەتی لە دەوڵەت.
به‌تیخ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رەنگە سەدر داوای یارمەتی لە کەسانی پسپۆڕ یان راوێژکار کردبێت بۆ چاکسازی وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی داهاتوو کە چاوەڕوان دەکرێت سەرکردایەتی دەوڵەت بکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم هەنگاوانە جۆرێک لە حیساباتی ناوخۆیی و دەستکاریکردن و راستکردنەوەی رێگا هەڵەکانه و ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی دوای ده‌رفه‌تێكی دروست و ئه‌نجامه‌كانی حكومه‌تی سوودانی، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشتریش له رێگه‌ی هه‌ژماری ساڵح محه‌ممه‌د ئه‌لعراقی، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتبووه: پێویسته له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانگێڕییه‌ك كه ده‌بێته هۆی په‌رته‌وازه‌یی، بوه‌ستمه‌وه و پارێزگاری له خوێنی عێراقییه‌كان بكه‌م و دوور بكه‌ومه‌وه له دووبه‌ره‌كی.
هه‌روه‌ها لە راگەیاندراوێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندبوو، وای بەباش دەزانێت چالاکییەکانی رەوتەکەی جگە لە نوێژی هەینی و دەستەی کولتووری، بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرێت کە کەمتر نەبێت لەساڵێک، بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و دوومیش لەبەردەم باوکی‌دا.
سەدر بڕیاری داخستنی مەزاری محەممەد باقر سەدری باوکیشی دا تا پاش جەژنی رەمەزان.
یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکانی موقتەدا سەدر داخستنی هەژمارەکەیەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە بووبووه سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی پەیام و راگەیەندراوەکانی.