ڤێرنارد دۆڤاغێ: مەترسی دووبارەبوونەوەی جینۆساید هەیە

K24 - هەولێر:
نوێنەری نەتەوە کەمینەکان لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە میانەی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی رایدەگەیەنێت، به‌ر له 80 ساڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جینۆسایدی وه‌ك تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ناساند.
پرۆفسیۆر ڤێرنارد دۆڤاغێ شارەزا لە جینۆساید و نوێنەری نەتەوە کەمینەکان لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، له گوتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد، دوای ناساندنی جینۆساید وه‌ك تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتانكرد، رێگری له‌و تاوانه بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دژی ره‌فتاره‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوو.
له‌باره‌ی تاوانی هۆڵۆكۆست، ئه‌م پرۆفیسۆره ده‌ڵێت، رووداوێكی دڕندانه بوو، كه پێویست بوو ئه‌م رووداوه دووباره نه‌بێته‌وه.
ده‌شڵێت: رووداوی جینۆسایدکردنی كوردانی فه‌یلی، مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه هه‌یه، هێشتا جینۆساید دژی كه‌مینه‌كان به‌هۆی زمان، ئاین، پێست، كولتووره‌وه به‌رده‌وامه.