سوپای عێراق: ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق كه‌میی كردووه‌

ئه‌شكه‌وتێكی چه‌كدارانی داعش
ئه‌شكه‌وتێكی چه‌كدارانی داعش

K24 - هەولێر:

حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌ و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانیان زیانێكی زۆری پێگه‌یاندوون.

ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە عێراقدا هه‌ن زۆر کەمن، ئەمەش بەهۆی هێرشە ئاسمانییە وردەکان و ئەو ئۆپەراسیۆنانه‌ی هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامی ده‌ده‌ن، بۆ یەکەمجار لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا، مانگی رەمەزان و جەژن بە بێ رووداوی تیرۆریستی تێپەڕی.

خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، تیرۆریستان لە ناوچە شاخاوییەکان و شوێن و جوگرافیا سەختەکانی وەک وادی زغایتون، وادی شای و زنجیرە چیای حەمرین ، هەریەک لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک، هەروەها بیابانی ئەنبار و باشووری رۆژئاوای نەینەوا، خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن.

Fly Erbil Advertisment