شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: سبه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 - هەولێر:

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "دوای نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پێشنیازی ئێمه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌ یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ و سبه‌ی ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كار.

رۆژی‌ (13ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رێكاره‌كانی به‌ پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌واوكرد، پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ 19ـه‌مین پارێزگای عێراق.