خه‌میس خه‌نجه‌ر: عێراق بووەته یاریزانێکی سەرەکی له ناوچەکه‌دا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوپەیمانی سیاده توانیویەتی ببێته دەنگی سوننەکان. ده‌شڵێت: "عێراق بووەته یاریزانێکی سەرەکی له ناوچەکه‌دا".
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده، لەکاتی بەشداریکردنی لە پانێڵی دیداری عێراق رایگه‌یاند، ناوچه سوننەنشینەکان زۆرترین زیانیان له تیرۆر بەرکەوتووە و رووبەڕووی ئالنگاریی گەوره بوونەتەوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هاوپەیمانی سیاده توانیویەتی ببێته دەنگی سوننەکان".
له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق، خه‌میس خه‌نجه‌ر گوتی: "بودجه پەیوەندیی به هەموو گەلی عێراقەوه هەیه".
راشیگه‌یاند، وڵاتانی بەهێز هەژموونی خۆیان بەسەر وڵاتانی لاوازدا دەسەپێنن. هه‌روه‌ها گوتیشی: "عێراق بووەته یاریزانێکی سەرەکی له ناوچەکه".
ده‌شڵێت: "تورکیا بووەته هۆکاری کەمیی ئاو له عێراق".