سی ئای ئهی: ئهمریكا و توركیا سهبارهت به قهیرانی سوریا ناكۆكن
پێویسته توركیا رۆڵێكی كاراتر له شهری دژی داعش ههبێت

K24 – ههولێر
بەرپرسی دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا CIA رایگهیاند ئەمریکا و تورکیا سهبارهت به سوریا سیاسەتی جیاوازیان ھەیە، بەڵام ئەو جیاوازییە بەربەست نەبووە كه ھەماھەنگییەکی بەھێز لەنێوانیاندا نهبێت.
جۆن بڕێنەن، بەرپرسی دەزگای سی ئای ئەی، رایگەیاند لەبارەی کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئەمریکا و تورکیا بۆچوونی ھاوبەشیان زۆرە، بەڵام لە سووریا ئەو بۆچوونانە جیاوازە.
گوتیشی ئەمریکا دەیەوێت تورکیا رۆڵێکی کاراتری ھەبێت لە بەڕەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا.
بەرپرسی سی ئای ئەی رایدەگەیەنێت سەرەڕای ناکۆکییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە، بەڵام سهبارهت به کێشەکانی ناوچە، زۆربەی کات لەگەڵ تورکیا لە ھەماھەنگی و گفتوگۆدان.