هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له عێراق به‌رزده‌بنه‌وه

K24 - هەولێر:
كه‌شناسێكی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، پله‌كانی گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق تا 40 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
ریاز قوڕه‌یشی، كه‌شناسی ناسراوی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆله سه‌رما و سۆڵه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا رووی له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق كردبوو، به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی داهاتوو كۆتایی پێدێت.
ده‌شڵێت: "به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌رما له نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، پله‌كانی گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق تا ئاستی 40 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بێته‌وه".
ئه‌و كه‌شناسه روونیكرده‌وه، پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی ته‌واوی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بنه‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ست به تینكه‌ی ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، شه‌پۆله‌كه به درێژایی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تاكو 43 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.