سێ كه‌س له‌كاتى سه‌ربڕینى ئه‌سپێك لە ناحیه‌ى باوه‌خۆشێنی قەزای دەربەندیخان ده‌ستگیركران

K24 - سلێمانى:
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له سنوورى ناحیه‌ى باوه‌خۆشێن له‌سه‌ر چه‌مى دێوانى لە قەزای دەربەندیخان، سێ كه‌س له‌كاتى سهبڕینى ئه‌سپێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە (4ـی ئایاری 2023)، له سنوورى ناحیه‌ى باوه‌خۆشێن له‌سه‌ر چه‌مى دێوانه، سێ هاووڵاتى، ئه‌سپێك ده‌به‌ن بۆ سه‌ربڕین له‌وكاته‌دا پۆلیس زانیارى پێده‌گات و به بڕیارى دادوه‌ر دەگەنە شوێنەکە و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و بە زیندووییش ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌دا ده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكرد، ئەو سێ کەسە له‌كاتى دهستیگركردنیاندا، دانیانناوە به‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش ئه‌سپێكى دیکەیان سه‌ربڕیوه و گۆشته‌كه‌یان خواردووه. بەڵام تائێستا رووننه‌بووه‌ته‌وه، کە گۆشتی ئهسپەکەیان فرۆشتووه یاخود نا، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامە و به‌پێى بڕیارى دادوه‌ر راگیران.