ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق سوپاسی كوردستان24 ده‌كات

K24 - هەولێر:
به‌هۆی پیشه‌یی بوونی له‌كاره‌كانیدا، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق، سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی په‌یامێكدا، به‌هۆی پیشه‌یی بوونی بە ئاستێکی بەرز له كاره‌كانی بۆ رووماڵكردنی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌هێشتنی توندڕه‌وی، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق، سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ گه‌یاندنی شێوه‌ی دروستی كۆنگره‌كه، كاریگه‌ری هه‌بوو.
هیواشیان خواست، دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 له پیشه‌ییبوونییان بۆ خزمه‌تكردنی وڵات به‌رده‌وام بن.
