وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیا و پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان - ھەولێر
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان - ھەولێر

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێنمایی نوێیدا رایگەیاند، کۆمپانییاکانی (هاوردەکردن، گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، دەتوانن داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردن و کۆدی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بکەن بە پێشکەشکردنی داواکاریەک بۆ وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیە ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ (4ــی ئایار/ مایوی 2023)، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیندراوێکدا ڕێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی 2023، هەمواری سێیەمی رێنمایی ژمارە (3)ــی ساڵی 2021. بڵاو کردەوە و رایگەیاند:'' کۆمپانیا یان پێشانگا دەتوانێت لق بکاتەوە لە هەمان پارێزگا بە کۆدی جیاواز، بۆ ئەم مەبەستەش رسووماتی ئەو چالاکییەی لێوەردەگیرێت".

لە بڵاوکراوەکەشدا ئەوەش هاتووە، پێویستە گشت کۆمپانیەکان و پێشانگاکان لەکاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، گرێبەستی ستاندارتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێکدەخرێت بە زمانی کوردی و عەرەبی بەکاربهێنێت بۆ ئۆتۆمبێلی کاتی یان تۆمارکراو، بەو مەرجەی گرێبەستەکە لەناو بارەگای کۆمپانیا و پێشانگاکان بە ئامادەبوونی کڕیار و فرۆشیار ئەنجام بدرێت، بە پێچەوانەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.

هەروەها، پێویستە کۆمپانیا یان پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ژورێکی تایبەت بۆ ئەنجامدانی (گرێبەستی ستاندارتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و ئەرشیفی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان ئامادەبکات، کە تیایدا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک فایلێک رێک بخات و ئەم بەڵگەنامانە لەخۆ بگرێت: 1- وێنەیەک لە گرێبەستی ستاندارتی فرۆشتن. 2- وێنەکی رەنگا ورەنگ لە مەنەفێست و گشت بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبێلی فرۆشراو بۆ یەکەمجار یان ئۆتۆمبێلی پێشتر تۆمارکراو و فرۆشراو لەلایەن کۆمپانیا یان پێشانگا.

ماددەی چوارەمی رێنمایەکە، بەم شێوەیە خراوتەڕوو: پێویستە لەسەر کۆمپانیاکانی هاوردەکردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاوردەی کردووە دوای تێپەڕبوونی بۆ ماوی (1) ساڵ لەسەر داخلکردنی بە ناوی کۆمپانیا تۆماریبکات ئەگەر نەفرۆشرابێت لەو ماوەیەدا، ئەم ماددەیە تەنها ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگرێتەوە.

لە ماددەی پێنجەمی رێنمایەکەدا: بڕی دوو ملیۆن دینار پێبژاردن لەگەڵ راگرتنی کۆدی گرێبەستی ستاندارتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ هەر کۆمپانیا و پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کە سەرپێچی گرێبەستی ستاندارتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئەنجامبدات لە دەرەوەی بارەگاکانیان بۆ جاری یەکەم.

هەروەها بڕی چوار ملیۆن دینار پێبژاردن لەگەڵ راگرتنی کۆدی گرێبەستی ستاندارتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی 20 رۆژ بۆ هەر کۆمپانیا و پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کە سەرپێچی گرێبەستی ستاندارتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئەنجامبدات لە دەرەوەی بارەگاکانیان بۆ جاری دووەم.

رێنمایی تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانییاکانی (هاوردەکردن، گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
رێنمایی تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانییاکانی (هاوردەکردن، گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
رێنمایی تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانییاکانی (هاوردەکردن، گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
رێنمایی تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانییاکانی (هاوردەکردن، گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل

 

Fly Erbil Advertisment