ته‌ندروستی عێراق: پار ساڵ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ له عێراق له‌دایكبوونه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پار ساڵ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ له عێراق له دایكبوونه.
سه‌یف ئه‌لبه‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵی 2022، (903.016) منداڵ له‌ناوخۆی عێراق و هه‌روه‌ها 3.105 منداڵی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌دایكبوون.
هه‌روه‌ها ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌رده‌وام رێنمایی له‌باره‌ی ته‌ندروستی ژنان و منداڵان ده‌دات و هه‌میشه داوا ده‌كات چاودێری ته‌ندروستی باش پێشكه‌شیان بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌ی پار ساڵ له‌دایكبوونه، 463.327 كوڕ و هه‌روه‌ها 442.794 كچن، پارێزگای به‌غداش ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه و 206.92 منداڵی تێدا له‌دایكبووه، به‌سره پله‌ی دووه‌م 92.147 منداڵ و پارێزگای نه‌ینه‌واش به پله‌ی سێیه‌م دێت 88.302 منداڵ له‌دایكبوونه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، هاووڵاتییان بۆ پڕۆسه‌ی منداڵبوون، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 76 نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، له سه‌دا 13 نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و له‌سه‌دا 1.3 بنكه ته‌ندروستییه‌كانیان به‌كارهێناوه، 512.746 منداڵ به‌شێوه‌ی سرووشتی له‌دایكبوون و 390.270 له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری.
دووپاتیكرده‌وه، زۆرترین له‌دایكبوونه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له توركیا، ئه‌ڵمانیا، سوید، به‌ریتانیا، ئوسترالیا، ئێران، سووریا، ئوردن و ئیمارات تۆماركراوه.