له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه تاوتوێی پرسی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا دەکات

K24 - هەولێر:
به‌رنامه‌ی "له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه" له شاشه‌ی كوردستان24 و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێتەیی و به میوانداری هه‌ریه‌ك له مامۆستا جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چنار سه‌عد، به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكه‌ش كرا، ئه‌لقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر "قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا" و هه‌ردوو میوانه‌كه سه‌رنجیان خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا پابه‌نده به پڕه‌نسیپ و به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا مامۆستا جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوو شێوه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه كه یه‌كێكیان له‌ناو په‌رله‌مانه و ئه‌ویدیكه له‌ناو شه‌قام و بازاڕه، له هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو شێوه‌كه تێكه‌ڵاو كراوه، بۆ نموونه له یه‌ك كاتدا له‌ناو په‌رله‌مانه و له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه كه خه‌ریكی خۆپیشاندان!
مامۆستا جه‌عفه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئۆپۆیسیۆن له هه‌ر وڵاتێكدا مافی هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و مافه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت و ده‌نگی ئازادانه‌ی خۆی ده‌رببڕێت، به‌ڵام ناشكرێت له‌سه‌ر په‌رچه‌كرداری به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، هێڵه گشتیی و سه‌روه‌رییه نیشتمانییه‌كان پێشێل بكات. هاوكات به ئه‌ركی حكومه‌تیشی زانی ژینگه‌یه‌ك دروست بكات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنێك كه مانای ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه و ته‌واوه‌تی بدات.
له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێمی كوردستان به گوته‌ی مامۆستا جه‌عفه‌ر، ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌یه، كه خودی حكومه‌ته، به‌و مانایه‌ی خه‌ڵك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌ت یان حزبه گه‌وره‌كان كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌ندێك به‌ڵێنیان داوه، به‌ڵام جێبه‌جێیان نه‌كردووه یان له ئاستیدا كه‌مته‌رخه‌م بوونه، بۆیه له به‌رانبه‌ردا وه‌ك كاردانه‌وه ده‌نگ به‌و هێزانه ده‌ده‌ن كه خۆیان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن نیشان ده‌ده‌ن و له بنه‌ڕه‌تدا بێبه‌رنامه‌ن و دروشمی پۆپۆلیستی به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه چنار سه‌عد، به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وابوو، هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن جۆرێكه له چانس و ده‌رفه‌تێكی باش بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له هه‌ر وڵاتێكدا، نه‌ك به‌پێچه‌وانه ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دیموكراسییه‌ت، ته‌نانه‌ت گوتی، بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو هه‌ر وڵاتێك ته‌واوكه‌ری پڕۆسه‌ی دیموكراسی و یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه.
چنار سه‌عد سه‌رنجی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك چۆن حوكمڕانی و پڕۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ساوایه، كاری ئۆپۆزیسیۆنیش به‌هه‌مان شێوه له سه‌ره‌تاكانی قۆناغی دروستبوونیدایه.
هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌رك و كاری ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێمی كوردستان بڕوای وابوو، له هه‌رێمی كوردستان ئۆپۆزیسیۆن یه‌ك دیو یان قاچێكی پڕۆسه‌ی دیموكراسی پێكده‌هێنێت كه بریتییه له نیشاندان و نواندنی رووحی ئۆپۆزیسیۆنبوون، به‌ڵام كۆڵه‌گه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی له‌بیركردووه یان نایه‌وێت كاری له‌سه‌ر بكات، كه بریتییه له هه‌ماهه‌نگیكردن و ده‌ستبارگرتنی پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌شداربوون له كڕۆكی كاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌ر وڵات و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، به‌و مانایه‌ی ئه‌ركی ئۆپۆزیسیۆن به‌ته‌نیا بریتی نییه له ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو بریتییه له گواستنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ناو حكومه‌ت.
به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به پێویستی زانی پشتوانی له سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بكرێت و گوتی، یه‌كێك له پێویستییه‌كانی به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌ر وڵاتێكدا بریتییه له به‌هێزكردنی رۆڵی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، چونكه ئه‌و رێكخراوانه‌ش به‌شێكن یان جۆر و شێوه‌یه‌كن له ئۆپۆزیسیۆن و رۆڵی چاودێریكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌بینن، به‌ڵام جیاوازییان له‌گه‌ڵ حزبی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه‌یه نایانه‌وێت بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و مه‌به‌ستیان نییه هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه بده‌ن.