چەکدارێک لە سربیا بە جارێک هەشت کەس دەکوژێت

K24 - هەولێر:
پۆلیسی شاری بلگرادی پایتەختی سربیا بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە شارۆچکەکانی نزیک بلگراد، چەکدارێک دەستدڕێژی گوللـەی لە ژمارەیەک کەس کردووە و لە ئەنجامدا هەشت کەسی کوشت و 13 کەسی دیکەشی بریندار کرد.
پۆلیسی بلگراد باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە شارۆچکەی ماڵدێنۆڤاک بە دووری 42 کیلۆمەتر لە باشووری بلگراد روویداوە و تۆمەتبارەکەش هەڵهاتووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی بەلگراد، ئەفسەرێکی پۆلیس و خوشەکەکەی لەناو کوژراوەکاندان.
ئەمە دووەمین رووداوەی تەقەکردنە لە سربیا لە ماوەی دوو رۆژدا، پاش ئەوەی 3 ی ئەم مانگە مێرمندالێک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری بلگراد بە چەک 9 کەسی کوشت.