نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: 17 هه‌زار تۆن هاوكاری مرۆیی له سوودان دزراوه

K24 - هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی 17 هه‌زار تۆن هاوكاری پێكهاتوو له خۆراك له سوودان دراوه.
مارتن گرێفیس نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و رێككخهری هاوكاری و فریاگوزاری، 6 بارهه‌ڵگری تایبه‌ت به پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی له هه‌رێمی دارفۆر له رۆژئاوای سوودان دزراوه.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رحان حه‌ق جێگری گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، تا ئێستا 17 هه‌زار تۆن هاوكارییه‌كانی هاتوو بۆ هاووڵاتییانی سوودان دزراوه.
له 15ـی مانگی رابردوو، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان سووپای سوودان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح بورهان و هێزی پشتیوانی خێرا به سه‌ركردایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌مدان ده‌قلۆ ده‌ستیپێكرد، وڵاتان ته‌واوی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هاووڵاتیانیان له‌و وڵاته كشانهدهوه.
پێشتریش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، سێ به‌شی سوودانییه‌كان كه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته 45 ملیۆن كه‌سه، پشت به‌هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌به‌ستن.